ژیان چی یه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌كوێ ده‌گات
هه‌روه‌ك وتراوه .. ژیان شانۆیهكهو مرۆڤه‌كانیش تێدا ئه‌كته‌رن له‌سه‌رته‌ختی شانۆكه نمایش ده‌كه‌ن .. په‌رده له‌سه‌ر شانۆكه ڕاده‌ماڵرێت و شانۆكه ده‌ست پێ ده‌كا .. هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌كته‌رانه هه‌ڵده سن به نمایشكردن و ده‌ورو ڕۆڵی خۆیانی تێدا ده‌بینن و به‌جۆرێك هه‌تا كۆتایی به شانۆكه دێت .. پاشان هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌كته‌رانه ئه‌نجام و زه‌حمه‌تی ده‌وره‌كه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن ... لێره‌دا نمایشی ئه‌كته‌ره‌كان ده‌بنه دوو كۆمه‌ڵ .. كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م .. توانیویانه جوانترین رۆڵی خۆیان تێدا ببین وشیاوترین نمایش به‌رجه‌سته‌بكه‌ن وبوونه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵی ته‌ماشاكاران و ده ستخۆشانهیان ئاڕاسته كراوه .. ئه‌وانیش به‌و په‌ڕی خۆشحاڵی یه‌وه ئه‌م نمایشه جوانانه‌یان كردۆته سه‌وقاتی ده‌ستیان و پێشكه‌شی كه‌سانی بهرامبهرو ده‌وروبه‌ریان كردووه .... تائه‌وانیش له ود یاری یه سوود وه‌ربگرن وئارامی بهڕۆحیان بده‌ن ..!!
كۆمه‌ڵی دووه‌م .. نه‌یانتوانیوه له‌و نمایشه داسهركهوتووبن ومه‌به‌ستی چاك بپێكن و به‌هۆی نه‌زانین ولاوازی یانه‌وه له دهورگێراِنیانی دهورهكهیاندا و زانیاری كه‌میان له ناوه‌ڕۆكی شانۆكه ..به‌جۆرێك ئه‌م لاوازی و كه‌م زانیاری یانه‌یان بۆته گه‌وره ترین ناڕه‌حه‌تی ده‌روونی و وه بۆته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری له‌لایه‌ن تهماشاكارانیانهوه ...!!
كه‌واته .... ژیانی ئه‌م دونیایه بوونه‌ته دوو كۆمه‌ڵ بۆمرۆڤه‌كان ..كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م .. كهتوانیوێتی له نمایشه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووبن گه‌وره‌ترین وجوانترین ده‌ورببینن .. بریتی یه له‌و كه‌سانه‌ی كهڕێگای خوداپه‌رستی ودینداریان گرتووه خۆیان بهئاكاره جوانه‌كان ڕازاندۆته‌وه ، دوورلهگوناح وتاوان ده‌ژین ..ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌میشه سهرفرازوسهركهوتوون وه توانیویانه به‌خته‌وه‌ری وئاسوده‌ی بۆخۆیان له‌م ژیانه‌دا بدۆزنه‌وه .. چونكه ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین زاتایه .. كه‌ئه‌ویش په‌روه‌ردگاری بالاَدهست وبهخشندهومیهرهبانی هه‌ردوو جیهانه.. كه گشت ساته‌كانی ته‌مه‌نیان گوئ ڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی ئهوزاتهبوون ولهقهدهغه لێكراوه‌كانی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه ،دووربوون له‌سه‌رپێچی كردن ،له‌دونیادا به‌هۆی ئاكارهجوان و پهسهندهكانیانهوه ئارام ولهسهرخۆو كامه‌رانن .. وه له‌قیامه‌تیشدا سهرفرازوبهختهوهرن و له‌خۆشه‌ویستانی خوای گه‌وره‌ن .. !!
خوای گه‌وره لهسوره تی هود ئایه‌تی 23 دا ده‌فه‌رموێت (إنَ الَذيِنَ ءأمَنُواوَعَمِلُواالَصالِحَاتِ وَأَخبَتُواإلَىَ رَبِهِم أَولئِكَ أَصحَابُ الجَنةِهُم فيِهَا خَالِدُون)
واته / به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه بهخواوڕاستی به‌رنامه‌كه‌ی ،كرده‌وه چاكهكانیشیان ئه‌نجام داوه وگه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان ومل كه‌چ و‌دڵ ئارام بوون له به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی ،ئائه‌وانه خاوه‌ن ونیشته‌جێی به‌هه‌شتن وبهههتا هه‌تایی تیاندا ده‌مێننه‌وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌سوره‌تی غافرئایهتی (39) باسی ئه‌و باوهڕدارانهمان بۆده‌كات كه‌له هۆزی فیرعه‌ون بوون وبه‌نهێنی بڕوایان هێنابوو ئامۆژگاریان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت (ياَقَومِ إنَماَهَذهِ الحَياةُ الدُنيَامَتَاعُ وإنَ الاَخرَةِ هِىَ دارُالقَراَر) واته/ (ئه‌ی قه‌وم وهۆزم بێگومان ژیانی ئه‌م دونیایه ته‌نها بریتی یه لهڕابواردنێكی كه‌م به‌ڕاستی ژیانی پاشه‌ڕۆژو داهاتوو ،هه‌رئه‌و شوێنی ئومێدوئارام گرتن وحه‌سانه‌وه یه بۆئیمانداران)
كۆمه‌ڵی دووه‌م .. كه‌نه‌یان توانیوه لهشانۆكهدا ده‌ورو ڕۆڵی خۆیان به‌جوانی بگێڕن مه‌به‌ستی باش بپێكن .. بهڵكوشكستیان هێناوه ئه‌نجامه‌كه‌یان به‌باشی كۆتایی نه‌هاتووه ئه‌وا ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ن كه‌هه‌موو كات لهژیانداڕێگای چه‌وت وناڕاستیان گرتۆته‌به‌ر و پاشه‌ڕۆژیان له‌بیركردووه .. به‌هۆی كاروڕه فتاره خراپه‌كانی یانه‌وه بونه‌ته جێ ی لۆمه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان وبه‌چاوێكی بی ڕێزه‌وه بۆیان ده‌ڕوانن ، به‌شێوه‌یه‌ك متمانه‌یان له‌ده‌ست داوه هه‌میشه ڕوخساریان ناحهزوناشیرین ده‌نوێنێ،ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی دووری و بێ ئاگاییان له‌به‌رنامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریان ،وه ڕۆچوونی زۆریان له‌تاوان و گوناح كاری كه‌ڕۆژانه به‌و په‌ڕی خۆشحاڵی یه‌وه ئه‌نجامیان ده دا..وهحهزیان به‌لیقای په‌روه‌ردگاریان نه‌ده‌كرد ..
خوای گه‌وره له‌سوره‌تی یونس ئایه‌تی (7بۆ8)دا ده‌فه‌رموێت (إنَ الذِينَ لاَيَرجُونَ لِقَاءَنَا وَرَضُوا بِالحَياةِ الدُنيَاوَأطمَأَنُواْ بِهَاوالذِينَ هُم عَنءَاياتِناَ غَافِلًُون ،أُولَئِكَ مَأوَاهُم ُ الَنارُ بِمَا كَانواُ يَكسِبُو)
واته/ (به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كهبهتهمای ئاماده‌بوونی به‌رباره‌گای ئێمه نین وباوه‌ڕیان پێی ی نی یه وڕازی بوون به‌ژیانی ئه‌م دونیایه ودڵنیابوون پێی ودڵیان پێی خۆش‌بوو ئه‌وانه‌ش كه خۆیان غافڵ وبێ ئاگان له ئایه‌ت ونهێنی دروستكراوه‌كانی ئێمه ،سه‌رنجی ناده‌ن وبیری لێ ناكه‌نه‌وه ،ئائه‌وانه شوێن وجێگه‌یان ئاگره به‌هۆی ئهوكاروكردهوانهی كه‌ده یانكرد)
كه‌واته ژیانی ئه‌م دونیایه گه‌وره‌ترین خهلاَت و نیعمه‌تی خودای به‌خشنده یه وه‌گه‌وره‌ترین تاقی كردنه‌وه‌ی خودایه بۆههریهكێك له‌ئێمه‌ی مرۆڤ ...!!
خوای گه‌وره دفهرموێت (ألَذي خَلَقَ الَمَوتَ وَالحيَاةَ لِيَبلُوَكُم أَيُكُم أَحسَنُ عَمَلاًوَهُوَاَلعَزيِزُ الغَفُورُ)
واته/ههرئهوخۆی مردن وژیانی به‌دیهێناوه تا،تاقیتان بكاته‌وه،وهلێخۆشبووه له‌ئیمانداران جامرۆڤی عاقڵ وژیرئهوكهسهیه كه‌ئه‌و نیعمهتهگهورهیه له‌ده‌ست خۆی نه‌دات وهه‌وڵ بدات له‌و تاقی كردنه‌وه یه به‌رزترین پله به‌ده ست بهێنێت وبهئاڵ و واڵهكانی ژیان وحه‌زو ئارهزوواتهكان سه‌رقاڵ وگیرۆده نه‌بێ ..به‌ڵكو بزانێت و ڕابمێنێ كهبۆكێ ده‌ژی و؟ وهلهژیاندا په‌یڕه‌وی له‌چی ده‌كا؟؟ ..بێ گومان مرۆڤی ژیر ده‌زانێ كه‌ژیانی دونیا‌و ته‌مه‌ن ههركۆتایی دێت (كُلُّ نَفِِس ذَائِقَةُ المَوتِ وَنَبلُوكُم بِالشَرِوالخَيرِفِتنَةًوإِلَينَا تُرجَعُونَ)الانبياء35
واته/(هه‌مووكه‌سێك ده بێت مردن بچێژێت وشه‌رابی مه‌رگ بنۆشێت ،بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌كه‌ینه‌وه بهشهڕوناخۆشی و بهلاَوبهخێروخۆشی ودارایی وتوانایی ،سه‌ره‌نجام هه‌ربۆلای ئێمهدههێنرێنهوه تاپاداشتان بده ینەوە)
بۆیه پێویسته تهنهابۆپهروهردگارمان بژین وهه‌موو دواساته‌كانی ته‌مه‌نمان لهپێناوخوای گه‌وره‌دا فیدابكهین و وه‌هه‌موو ژیانمان ته‌رخان بكه ین بۆخواپه‌رستی ودینداری.. ئاگاداربه كه ژیانی كه‌می دونیا نه‌گۆڕیته‌وه به‌ژیانی هه‌تاهه‌تایی قیامه‌ت .. چونكه به‌خته‌وه‌ری ژیان ته‌نها له‌تاك په‌رستی خودا دهبیینرێتهوه ..وه هه‌وڵ بده ین تێشووی چاكه‌كاری و ئاكارو ڕه‌وشتی جوان بۆڕۆژی ئاخیره‌ت كه ماڵی كۆتامانه كۆبكه‌ینه‌وه ..!!
پێغه‌مبه‌ری سه‌رداری مرۆڤایه‌تی صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (باَدِروابِأَعمَال الصَالِحَة فستكُون فَتِنَاكَقَطعَ اللَيلِ اَلمُظلَم يَصبِح الَرجُل مُؤمِنَاويَمسى كاَفِراويَمسى مُؤمِنَا ويَصبِح كاَفِرايَبِيع ديِنه بِعرض مِن الُد نياَاَ) رواه مسلم
واته/ (ده ست پێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كردنی كاری چاكه.. پێش هاتنی بهلاَوفیتنهی زۆر كه وه‌ك شه‌وی تاریك وه‌هایه،كه پیاوی موسلمان به‌یانی باوه‌رداره وئێواره بێ باوه ڕ ده بێته‌وه یان ئێواره موسلمانه وبه‌یانی بێ باوه‌ڕ ده بێته‌وه دینه كه‌ی خۆی ده فرۆشیت به‌كه‌مێك ماڵی دونیا )) رواه موسلم
بۆیه پێویستهههریهكهمان ژیانی كورتی ئه‌م دونیایهبكهینه فێرگه‌ی خوداپه‌رستی تاخۆمان و كه‌سانی تری تێداپهروهرده بكه‌ین وببینهههوێنی خۆشه‌ویستی و، وه فاداری بۆیه‌كتری و ده‌وروبه‌رمان .. تاوهكوگهورهترین سه‌رمایه ڕه‌وشت به‌رزی وبه‌های وه‌فاداری بێشكه‌ش به‌خۆمان و ده‌وروبه‌رمان بكه‌ین چونكهژیان .. تهنیاگاڵتهوئارایشت وڕابواردنه وه‌ك یاری مندالاَن وایه، وه یاری كردنیشه(وَماَ هَذهِ الَحَياَةُ الدُنياإلاَ لَهُوُ وَلَعِبُ وَإنَ الَداَرَالاَْخِرةَ لَهىَ الَحَيَوانُ لَوكَانُواْ يَعلَمُون)
واته/( ژیانی ئه‌م دونیایه جگه لهگهمهوگاڵتهویاری شتێكی ترنی یه ..واته بێ نرخهوئهوه ناژی خه‌ڵكی ئاواپهلاماری ده‌ده‌ن وسته‌م له‌پێناوی دا ده‌كه‌ن ،به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناوبه‌هه‌شت ،هه‌رئه‌وه ژیانه شایسته‌ی ئه‌وه یه كه‌ئاده‌میزاد هه‌وڵ وكۆششی بۆبدات ،ئه‌گه‌ر بیانزانیایهو تێبگه‌یشتنایه)
كه‌واته زۆر گرنگ و زۆریش پێویسته كه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ی مرۆڤ ووردبینانهبڕوانینه دوا ساته‌كانی ژیان وههریهكهمان له‌ئاست خۆماندا .. خۆمان چاك بكه‌ین تاكوئاسود>
ه یی و سوكنایی به دڵ وڕۆحمان بده ین وببینه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری وچاك وویستی بۆ یه‌كتری ..!!