هۆكاری كێشه‌كانی نێوان ژن و مێرد بزانه
له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ڕۆژ و به‌رێكردنی ژیان ڕۆژ به‌ڕۆژ گرفت و كێشه‌كانی نێوان ژنان و پیاوان روو له زیاد بوون ده‌كه‌ن و زۆر جار هۆكاری نه‌زانینی كێشه‌كان هێنده‌ی تر كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات بۆیه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌شێكی سه‌ره‌كین له دروستبوونی كێشه‌كان ئه‌وانیش:
• بارودۆخی ناهه‌موار وه‌كو كه‌می كار و بوونی بێكاری و بێتاقه‌تی و توانانی نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ.
• جیاوازی خێزانی نێوان خێزانی ژن و مێرد و راده‌یی هۆشیاری و رۆشنبیریان بۆ ده‌ربرێنی خۆشه‌ویستی خۆیان و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ گرفته‌كانی كوڕ و كچه‌كه‌یان،بۆیه زۆرجار ئه‌م خاڵه خاڵێكی سه‌ره‌كیه بۆ گه‌وره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان ژن و مێر و هه‌ركه‌سه‌یان به روانگه‌ی خێزانی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كان بۆیه ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه.
• متمانه‌نه‌بوون به خود و بیرچوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌خشین به‌كه‌سی به‌رامبه‌ر جۆرێكی تره له هۆكاری كێشه‌كان، بۆ كێبڕكێی و وتوێژ له‌گه‌ڵ خۆتدا كلیلی متمانه‌بوونه به‌خود.
• ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پاڵنه‌ره بۆ زیادبوونی ڕاڕایی و دوودڵی لای ژنان و پیاوان كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر هه‌ردوو هاوبه‌شی ژیان كه تێكچوونی ئه‌و باره ده‌روونیانه كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و له خۆشه‌ویستیان كه‌مده‌كاته‌وه بۆ یه‌كتر .
بۆیه باشترین كارێك بۆ ئه‌وه‌ی ژیانت به‌ئاسوده‌یی بڕوات ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا واتا ژن و پیاو بتوانن ده‌رگای گفتوگۆ به‌رووی یه‌كتردا بكه‌نه‌وه و هه‌موو كێشه‌كانی نێوان خۆیان ته‌نها به هه‌ردووكیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ته‌نها له باره زۆر قورسه‌كاندا نه‌بێت په‌نا بۆ كه‌سی سێیه‌م ببرێت.