جێژنی خۆشه‌ویستی و هه‌ڵوێستی شه‌رع
چه‌ند ڕۆژێكه جیهان خۆی به جه‌ژنێكی قۆڕو بێ ناوه‌رۆك
خه‌ریككردووه كه هه‌ر له بنه‌ماوه به‌زمێكی لا ئه‌خلاقی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕ‌و كچه‌وه سازكردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌یه كه حه‌یفێ ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه به نێوی جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه نێو گه‌نج و لاوانی مسوڵمانه‌وه، پاره‌ی بۆ خه‌رج ئه‌كرێ و ئیعلام و ڕیكلامی بۆ ئه‌كرێ و په‌رده‌ی شه‌رم و شكۆ له نێوان لاوان هه‌ڵئه‌گیرێ.. له‌مسه‌ریشه‌وه له‌جیاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ڕێگرتن له‌م كاره نابووت و په‌ڕپووته بابای زوڕنا ژه‌نی زیڕاڕ له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ده‌هۆڵ دڕا‌و بێ شه‌رم و حه‌یا ئێژێ: من ده‌ستی ئه‌و قه‌شه ماچ ئه‌كه‌م كه ئه‌م جه‌ژنه‌ی داهێناوه كوڕ‌و كچی لێكپێچاوه!! ئینجا ئه‌ڵێت: كوڕان كچان ده‌رفه‌ته هه‌ڵسن ده‌ست له نێو ده‌ست جێژنی خۆشه‌ویستی لێك پیرۆزكهن!!
ئێمه‌ش لێره وه‌ك هه‌ڵوێستێكی شه‌رعی به پێویستی ئه‌زانین كه ئه‌م به ناو جێژنه به ته‌رازووی ئیسلام هه‌ڵسه‌نگێنین..
خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر سه‌ری هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌كه
خۆشه‌ویستی له ئیسلام په‌یوه‌ست نییه به ڕۆژێك یا به ساڵێكی دیاریكراو، بگره په‌یوه‌سته به هه‌قیقه‌تی بوونی ئینسان، چون خۆشه‌ویستی هه‌موو ڕۆژو هه‌موو سات و كاتێك له دونیا‌و جیهان بوونی هه‌یه‌و نابڕێته‌وه، ناوه‌رۆك و هه‌قیقه‌تی ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش له خۆشه‌ویستی خوا له هه‌موو چركهیكی ژیان خۆی ئه‌بینێته‌وه، به‌رده‌وامبوونیشی سوننه‌تێكی خوا بووه له ژیانی ئێمه‌ی ئینساندا، هه‌ر كاتێك له هه‌ر شوێنێك مه‌یلی ئه‌م خۆشه‌ویستییه كز بێت ئه‌وه خوا سه‌ر له نوێ ئه‌یهێنێته‌وه پێش، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ يَخَافُونَ لَوْمَةَ لآئِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاء وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (المائدة: 54) واته: ئه‌ی بڕواداران هه‌ركه‌س له دینی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه، خوا له‌مه‌ولا كۆمه‌ڵێ وا ده‌خاته ڕوو، خوشی بوێن، ئه‌وانیش خوایان خۆش بوێ و له حاندی خاوه‌ن باوه‌ڕان نه‌رم و نیان دهبزوونهوهو له به‌رانبه‌ر دین و دوژمنان، سه‌ربڵندو تووند‌و تیژن، غه‌زا له ڕای خوا ده‌كه‌ن و له ته‌شه‌ری سهركۆنهكهران ناترسن. ئه‌مه زێده خه‌ڵاتێكه له خوداوه به‌هه‌ر كه‌سێ خۆی حه‌زبكا پێی ده‌به‌خشێ، خوا زانایه‌و (له‌به‌خشین) زۆر ده‌ست گوشاده ، یان ده‌فه‌رموێت: وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ (البقرة: 165) واته: هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواپه‌رست بێت، شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و تووله ڕێگه‌یانه و خۆشی ده‌وێن، وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ده‌وێت، بهلاَم ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت، یان پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} ده‌فه‌رموێت: (ثلاث من كن فيه وجد حلاوة الإيمان: أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما، وأن يحب المر‌ء لا يحبه إلا لله، وأن يكره أن يعود في الكفر بعد إذ أنقذه الله منه كما يكره أن يلقى في النار) (متفق علیه) واته: سێ خه‌سڵه هه‌ن له هه‌ركه‌سێكدا مسۆگهربن ئه‌وه تامی ئیمانی چه‌شتووه، خوا‌و پێغه‌مبه‌ری له هه‌موو شت خۆشتربوێت، وه‌كه‌سێك ته‌نها له‌به خوا كه‌سێكی خۆشبوێت، وه پێی ناخۆشبێت بگه‌ڕێته نێو كوفر وه‌ك ئه‌وه‌ی فڕێدرێته نێو ئاگره‌وه. مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌یش ئه‌وه‌یه كه بابای مسوڵمان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی بوونه له گه‌ڵ خوادا له ڕێگه‌ی خۆشویستنییهوه، بگره له‌م ڕێگه‌وه ئومێد به گه‌یشتن به لیقای خوا ئه‌خوازێت، كه‌سێكیش ئه‌مه حاڵی بێت قه‌ت بیر له تاوان و سه‌رپێچی ناكاته‌وه، چون كه‌سێك خوای خۆشبوێت گوێڕایه‌ڵی ئه‌كات و به گوڕ‌و تینه‌وه هه‌وڵی بۆ ئه‌دات تا ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بۆ خۆی ده‌سته‌مۆ بكات.
خۆشه‌ویستی مسوڵمانان و وه‌لاء ده‌ربڕین بۆیان:
دوای خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر خۆشویستی مسوڵمان دێته پێشێ، بگره ته‌واو توكمهبوونی ئیمان په‌یوه‌سته به خۆشویستنی مسوڵمانانه‌وه، هه‌ره‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} ده‌فه‌رموێت: (حق الْمُسْلمِ سِتٌّ : إِذا لقِيتَهُ فسلِّم عليْهِ ، وإِذَا دَعاكَ فَأَجبْهُ ، وَإِذَا اسْتَنْصَحَكَ فَانْصحْ لهُ ، وإِذا عطَس فحمِد اللَّه فَشَمِّتْهُ . وَإِذَا مرِضَ فَعُدْهُ ، وَإِذَا ماتَ فاتْبعهُ) (رواه مسلم) واته: هه‌قی مسوڵمان له‌سه‌ر مسوڵمان شه‌ش شتن، ئه‌گه‌ر گه‌یشتی به‌لای سه‌لامی لێبكه، ئه‌گه‌ر بانگی كردیت وهپیرییهوه بڕۆ، ئه‌گه‌ر داوای ئامۆژگاری لێ‌كردیت ئامۆژگاری بكه، ئه‌گه‌ر پشمی و حه‌مدی خوایكرد ڕه‌حمه‌تی بۆبنێره، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشكه‌وت سه‌ردانی بكه، ئه‌گه‌ریش مرد شوێن ته‌رمه‌كه‌ی وهڕێكهوه. یان ده‌فه‌رموێت: (لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه) (متفق علیه) واته: باوه‌ڕی نییه كه‌سێك له ئێوه كه چۆنی بۆخۆی پێخۆشه واش بۆ براكه‌ی پێخۆشنهبێت. یا ئه‌بینین كه‌سانێك كه له‌به‌ر خوا له دونیا یه‌كتریان خۆشویستووه خوای گه‌وره له ژێر سێبه‌ری خۆی كۆیان ئه‌كاته‌وه، له ڕۆژێكدا كه جگه له‌م سێبه‌ره سێبه‌ری تر نییه.
خۆشویستنی خاك‌و نیشتیمان
(1) زۆر له خه‌ڵكی وا ئه‌زانن كه خۆشویستنی خاك‌و نیشتیمان ناكه‌وێته بازنه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، چونكه زۆرێك له‌ده‌قه شه‌رعییه‌كان هه‌قیقه‌تی خۆشویستنی خاك‌و نیشتیمانمان بۆ ئاشكرا ئه‌كه‌ن، له‌وانه كاتێ كه پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} یان له مه‌ككه وه‌ده‌رنا ئاوڕی له مه‌ككه دایه‌وه فه‌رمووی: (ما أطيبك من بلد وأحبك إلي ولولا أن قومي أخرجوني من‌ك ما سكنت غيرك) (أخرجه الترمذي ورواه السيوطي) واته: هیچ شارێك له تۆ دڵگیرتر نییه، هیچ شارێك لای من وه‌ك له تۆ خۆشه‌ویستتر نییه، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌م وهدهرمیان نه‌نایه، (ئه‌وه‌ت قه‌ت) له شوێنی تر ئۆقره‌م نه‌ئه‌گرت.
(2) له ڕوانگه‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی جیهاد له ڕێگه‌ی خوادا ئه‌بینین یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی بریتییه له پاراستنی خاك‌و وڵات و به‌رگری لێكردنی له زوڵم و زۆری زۆرداران. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَا لَكُمْ لا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيّاً وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيراً (النساء: 75) واته: بۆچی ئێوه شهڕناكهن له ڕای خوا‌و له‌به‌ر هێز لێههڵگیراوهكان؟ له‌به‌ر پیاوان و ژنان و منداڵانێ كه ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌م شاره وا خه‌ڵكه‌كه‌ی ناههقیكارن، ڕزگارمان كه‌و له لای خۆته‌وه یارو یاوهرێكمان بۆ دیاری بكه.
سێیه‌م: مه‌به‌ستێكی تر ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له كاره‌كانی پێشه‌وای مسوڵمانان پاراستنی وڵاتی ئیسلامییه، تاكو ئه‌و وڵاته یه‌كلابێته‌وه بۆ ئه‌وه كه به‌نده‌كانی به چاكی و به ئازادی خواپه‌رستی تیا بكه‌ن.
خۆشه‌ویستنی دایك‌و باوك
خۆشویستنی دایك‌و باوك وه‌ك خۆشه‌ویستی تر نییه، بگره جۆرێكه كه خوا له ژوور حه‌وت ئاسمانه‌وه بانگی به‌نده‌كانی كردووه كه ڕێز له دیاك و باوك بگرن و خۆشیان بوێن، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا (الإسرا‌ء: 33 ) واته: په‌روه‌دگارت فه‌رمانیدا كه غه‌یره وی مه‌په‌رستن، سه‌باره‌ت با دای و بابیش چاكه بكه‌ن. یا ده‌فه‌رموێ: قُلْ تَعَالَوْاْ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلاَّ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا (الأنعام:151) واته: بێژه: وه‌رن ئه‌و شتانه‌ی په‌روه‌ردگار لێی به ناڕه‌وا زانیون، من بۆتانی بخوێنمه‌وه، كه هیچ شتێك به شه‌ریكی خوا مه‌زانن، ده‌گه‌ڵ دای و بابی خۆشتان چاكه بكه‌ن.
بێگومان به‌ڵگه‌و نموونه‌ش زۆرن بۆ فه‌زڵی خۆشویستنی دایك‌و باوك له‌وانه:
(1) خۆشویستنی دایك‌و باوك هۆكارێكبوو بۆ لاچوونی ئه‌و به‌رده زله‌ی كه به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی له سێ كه‌سه‌كه گرتبوو.
(2) جۆرێك له جیهاد به بێ ڕه‌زامه‌ندی دایك‌و باوك ئه‌نجام نادرێت.
خۆشویستنی خاووخێزان و ماڵ و منداڵ
كه خۆشو‌یستنێكی حهللال و درووسته كه هه‌ر دوو توخمه‌كه (ژن و مێرد) نه‌ك له حانی خێزانداریا یه‌كتریان خۆش بوێت. هه‌رچه‌ند خۆشه‌ویستنی هه‌ردوو توخمه‌كه شتێكی فیتریه و پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} نكووڵی لێی نه‌كردووه ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت: (اللهم هذا قسمي فيما أملك، فلا تلمني فيما تملك ولا أملك) (رواه أبو داود والترمذي وصححه السيوطي) واته: خودایه ئه‌وه به‌شی منه كه ئه‌توانم خۆمی دهبهربگرم، گلهیییشم لێ مه‌كه له شتێك خۆمی ده‌به‌ر ڕانه‌گرم.
بۆیه ئیسلام زه‌واج و هاوسه‌رێتی گێڕاوه به كامڵبوونی ئیمان.
به‌ڵام:
هه‌رچی جێژنی خۆشه‌ویستییه
به‌هیچ جۆر ناكرێ و درووست نییه له ئیسلامدا كه ڕۆژێكی تایبه‌ت به جێژنی خۆشه‌ویستی بگێڕیت، چون سه‌ربرده‌و چیڕۆكی ئه‌م به ناو جێژنه ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای ئه‌و قه‌شه‌ی كه ناوی (فالنتن) بوو كه زۆر داكۆكی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری ئه‌كرد له كاتی خۆی ئه‌و كاته‌ی كه گه‌وره‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌یویست ئه‌م كاری هاوسه‌رگیرییه یاساغ بكات، بۆیه ئه‌م قه‌شه‌یه له پێناو ئه‌م كاره‌ی ئه‌خرێته زیندانه‌وه، له زیندانیش دڵی ئه‌كه‌وێته كچی یه‌كێك له دهرگهوانهكه كه پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی گۆشهگیرهكانبوو، بۆیه سه‌ره‌نجام له 14/2/270ی زاینیی له سێدار ئه‌درێت.. (به‌ڵام حه‌یفێ كابرای تووتی نه‌یگه‌یشتێ تا بیگاتێ ده‌ستی ماچ كات!!)
حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به جێژنی خۆشه‌ویستی
بێگومان درووست نییه بۆ هیچ مسوڵمانێك ئه‌م ڕۆژه به جێژن له قه‌ڵه‌م دات و ئاهه‌نگی بۆ بگێڕێت چونكه:
(1) چوارچێوه‌یه‌كی ئهقاییدی هه‌یه له ڕۆژ ئاوا، ئه‌م ڕۆژه به پیرۆز ئه‌زانن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ بابایه‌كی مسوڵمان خۆ شۆڕكردنه بۆ بیر‌و باوه‌ڕێك كه پێچه‌وانه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی خۆیه‌تی كه ئیسلامه.
(2) له‌م جۆره به ناو جێژنه تێكه‌ڵ و پێكهڵێكی زۆر بێ ڕه‌زا له نێوان هه‌ردوو توخمه‌كه جمه‌ی دێ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی شهرعهو بكه‌رانی مایه‌ی تووڕه‌كردنی خوان.
(3) هیچ پێویستییه‌كمان به ڕۆژێك نییه كه بیگێڕین به خۆشه‌ویستی، بگره له بنه‌ڕه‌ت له دینی ئێمه‌دا هه‌موو ڕۆژێك خۆشه‌ویستییه‌كی درووست له ئارادایه كه پێی له خوا نزیك ئه‌كه‌وینه‌وه.
(4) ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژه ڕوو ئه‌دات فه‌سادو خراپه‌یه‌كی زۆری لێ ئه‌بێته‌وه.
(5) سۆز‌و عاتیفه‌ی جنسی له نێوان هه‌ردوو توخمه‌كه ئهرووژێنێت.
(6) خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی تری ئاسایی لایان قوڕس و گران بێت هه‌ر دوو توخمه‌كه ڕوو لهیهككهن و باسی خۆشه‌ویستی بكه‌ن، به‌ڵام له‌م ڕۆژه خه‌ڵكی زۆر بێ شه‌رم ئه‌بن و ئاسایی ئه‌بێت كه هه‌ردوو توخمه‌كه جێژنه پیرۆزه‌ی خۆشه‌ویستی لهیهكتركهن.
فرۆشتنی گوڵ له‌مڕۆژه‌دا
بۆ ئه‌مه دوو ڕوانگه هه‌یه:
یه‌كه‌م: له بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ ناشهرعییهك نییه كه‌سێك كاری گوڵفرۆشی بكات.
دووه‌م: كه‌سێك به‌س له‌م ڕۆژه گوڵفرۆشی بكات ئه‌وه حه‌ڕامه‌و له دینی خوادا ڕێگری كراوه، چونكه لایه‌نێكی بریتییه له خۆچواندن به بێ باوه‌ڕانی ڕۆژئاوا.
له كۆتاییدا به فه‌توایه‌كی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توا كه له 23/11/1420ی كۆچی ده‌رچووه كۆتایی به‌م باسه ئه‌هێنین كه تێیدا هه‌ڵوێستی شه‌رع ئاشكرا ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌م به ناو جێژنه، ئه‌ڵێت:
دوای دیڕاسهكردنی لیژنه‌ی فه‌توا وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ئه‌ڵێت: به‌پێی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له كتێب و سوننه‌ت و كۆڕای سه‌له‌فی ساڵح ئه‌وه‌یه كه له ئیسلامدا ته‌نها دوو جێژن هه‌یه، كه بریتییه له جێژنی ڕه‌مه‌زان و جێژنی قوربان، كه‌واته هه‌رچی به ناو جێژنی تره كه هه‌یه جا چ په‌یوه‌ست بێت به كه‌سێكه‌وه یاخود كۆمه‌ڵێك یا ڕووداوێك یا هه‌ر مانایه‌كه‌وه بیدعه‌یه‌و درووست نییه بۆ ئه‌هلی ئیسلام كه پێی هه‌ڵسن و ده‌وریان تیا هه‌بێت یا دانی پیا بهێنن یا دڵیان پێ خۆشبێ یاخود هاوكاریان بكه‌ن، چونكه ئه‌وه به‌زاندنی سنووری خوایه، كه‌سێكیش سنووری خوا ببه‌زێنێت ئه‌وه تووشی زوڵمێ بووه...
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت:
ئه‌م جۆره جێژنه جێژنێكهو بێ باوه‌ڕان دایانهێناوه، ئه‌وه‌ی تێیدا به‌شدار بێت ئه‌وه خۆی به بێ باوه‌ڕان چواندووه، پێغه‌مبه‌ری خواش {صلى الله عليه وسلم} ده‌فه‌رموێت: (من تشبه بقوم فهو منهم) واته: هه‌ركه‌سێك لاسایی هه‌ر تاقم و كۆمه‌ڵێك بكاته‌وه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه (حوكمه‌كه‌ی).
هه‌روه‌ها جێژنی خۆشه‌ویستی جێژنێكی گاوره‌كانه بۆیه درووست نییه كه بابایه‌كی مسوڵمان كه باوه‌ڕی به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌بێت به‌م كاره هه‌ڵبسێت، یا دانی پیا بهێنێت یا پیرۆزبایی بنێرێت، بۆیه واجبه له‌سه‌ر هه‌مووان كه لێی دووركه‌ونه‌وه، دوور كه‌وتنیشی به پیروهچوونی بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره {صلى الله عليه وسلم} هه‌روه‌ها بۆ هیچ مسوڵمانێك درووست نییه كه‌وا به‌م بۆنه‌وه خواردنیان لێوه‌رگرێ یا شتیان لێ بكرێ یا دیاری ببه‌خشێت یا وه‌ریبگرێت یا نامه‌ی پیرۆزبایی بنێرێت، چونكه هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تی دانه له‌سه‌ر تاوان و بێ فهرمانیكردنی خوا. چونكه خوا دهفرهموێت: وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الإثم والعدوان واتقوا الله إن الله شديد العقاب (المائدة:2) واته: له‌سه‌ر چاكه‌و پارێزكاری یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر تاوان و غهدركاری.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ