شه‌ڕی نێوان ژن و مێرد
بڕوا عوسمان و ڕۆژان ئه‌بوبه‌كر
لانه حسێن و سامان عه‌لی كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه، ئه‌وان شه‌ڕی نێوان ژن و مێرد به شتێكی زۆر ئاسایی باس ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌ریدا بێت، لانه وتی: "جارجاره تووشی ده‌نگه ده‌نگ ده‌بین ئه‌ویش له ئه‌نجامی دڵ ناسكی و تێنه‌گه‌یشتنی هه‌ردووكمانه له‌سه‌ر بابه‌تێك، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مانهێشتووه شه‌و و ڕۆژێك به‌سه‌ر شهڕهكهماندا تێپه‌ڕێت و پاش كه‌مێك نێوانمان باش بووه".
لانه وتیشی: "هه‌میشه خۆم ئاشتی ئه‌كه‌مه‌وه، چونكه مێرده‌كه‌م دڵی زۆر ناسكه بۆیه منیش نازیم هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام به ڕای من زۆری كێشه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا ده‌بێته هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌رچه‌نده ئه‌مه به پێی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت".
هه‌رچه‌نده لانه و سامان كێشه‌كان به ئاسایی ئه‌زانن، به‌ڵام هه‌ندێك جار زۆر خایاندنی ئه‌و شه‌ڕه، كێشه‌ی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، سامان عه‌لی وتی: "كاتێك كه كێشه‌كان بوو به‌هۆی لێك تۆران و جیابوونه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ئه‌وا كێشه‌كان شێوه ئاساییه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستی و سۆزیان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری پێم باشه ژن و مێرد خۆیان چاره‌ی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ كێشه‌كان و پێویست ناكات كه‌سی سێیه‌م به كێشه‌كانیان بزانێ".
جگه له‌و كه‌سانه‌ی تازه ژیانی هاوسه‌رێتیان پێكهێناوه، هاوسه‌ره دێرینه‌كانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه شه‌ڕكردن و ده‌مه‌قاڵی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ژیانی ژن و مێرد، ئه‌وه‌تا عالیه عه‌بدوڵڵا كه ماوه‌ی 28 ساڵه ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حسێن پێكهێناوه و ئێستا خاوه‌نی 6 منداڵن پێیوایه كه "هیچ خێزانێك نییه تووشی كێشه و ناخۆشی نه‌بێت و هه‌ریه‌كه و هۆكارێی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م كێشانه كاتی بن و نه‌بنه هۆی تێكدانی شیرازه‌ی خێزانه‌كان".
عالیه خان وتی: "هۆكاری كێشه‌ی خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه من حه‌ز ده‌كه‌م به‌رده‌وام له خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ خزم و ناسیاوهكانمدا بم، به‌ڵام مێرده‌كه‌م له‌مه‌یاندا كه‌مته‌رخه‌می پێوه دیاره".
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د حسێنی هاوسه‌ری عالیه ده‌ڵێت: "ئێمه ته‌مه‌نێكمان به ڕێكردووه له ژیانی هاوسه‌ریمان و بووین به نه‌نك و باپیر له‌وه‌یا نه‌ماوین گه‌ر شه‌ڕیش بكه‌ین، له‌یه‌كتری جیابینه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له هاوسه‌ره گه‌نجه‌كان شت له یه‌ك قبوڵ ناكه‌ن و زۆرجار له‌سه‌ر شتی ساده و ساكار لێك جیاده‌بنه‌وه".
هاوكات ئاسۆ كه‌ریم توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایوایه كه هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌ر شوێنێكدا هه‌بێت به به‌رده‌وامی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووده‌دات به‌تایبه‌تیش له نێوانی ژن و مێردا كه زۆربه‌ی كات پێكه‌وه‌ن، به‌ڕای ئه‌م توێژه‌ره "هه‌ندێك جار ئه‌و كارلێكانه گرژی و ئاڵۆزی تێده‌كه‌وێت و هۆكاری ئه‌مه‌ش لێك تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌و دوو كه‌سه‌یه له یه‌كتری و پێده‌چێت پاش ماوه‌یه‌ك باش ببن، ڕه‌نگه تاكۆتایی به‌وشێوه‌یه بمێننه‌وه".
ئاسۆ كه‌ریم وتیشی: "توانایی گرتنه ئه‌ستۆی خێزان كارێكی وا ئاسان نییه، چونكه خێزان خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا دامه‌زراوه‌یه‌كی كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ته‌نانه‌ت سیاسیشه، بۆیه زۆرجار به هه‌ڵه مامه‌ڵه‌كردن ده‌بێته‌هۆی گرژبوونی دۆخی خێزان و له‌ئه‌نجامدا ناكۆكی و شه‌ڕی لێده‌كه‌وێته‌وه".
به‌وته‌ی ئاسۆ ئاستی وشیاری تاكه‌كانیش له‌م پرۆسه‌یه‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیانیان و لێك تێگهتیشتنیان، زۆرجار منداڵیش ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی نێوان و خێزان و وا له دایك و باوك ده‌كات كه زیاتر پێكه‌وه بمێننه‌وه و له‌یه‌كتری نزیك ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست به‌وه نه‌كات كه كێشه هه‌یه له‌م خێزانه‌دا".
به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌م دۆخه پێچه‌وانه‌ش ده‌بێته‌وه، ئاسۆ وتی: "ڕه‌نگه منداڵ بۆخۆشی ببێته هۆی كێشه‌ی زیاتری نێوان خێزانه‌كان به‌وه‌ی كه نه‌توانن ژیانی خۆیان ڕێكبخه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و دوو كه‌س نه‌توانن پێكه‌وه ژیانیان خۆش بێت ئه‌وا به‌زیادبوونی ژماره‌ی منداڵ كۆنتڕۆڵكردنی قورس‌تر ده‌بێت".