ئه‌گه‌ر ترسی له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت هه‌یه
ئه‌وا ئاگات له‌م هه‌ڵه سۆزدارییانه بێت
به‌ئه‌نقه‌ست و به‌مه‌به‌ست توخنیان نه‌كه‌ویت، چونكه ده‌بێته‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت و له‌ده‌ستچوونی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت. ره‌نگه هه‌ندێك جار كچان سه‌رسام بن به‌وه‌ی له‌پڕ په‌یوه‌ندییه سۆزداییهكهیان به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات، به‌ڵام نازانن ئه‌و ئه‌نجامی هه‌ندێك ره‌فتاره كه ده‌بێته‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك ئاماژه‌ن كه پێویسته راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ توخنی نه‌كه‌ویت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا به‌ده‌ستی خۆت، ژیانی خۆت تێك ده‌ده‌یت: 1- مه‌چۆره ناو موناقه‌شه‌ی بێ تام و بێ بنه‌ما: ئه‌مه له‌وكاته‌دا دروست ده‌بێت كه كچان په‌یوه‌ندییه راسته‌قینه‌كه‌ی ئێستایان به‌راورد ده‌كه‌ن به‌و كه‌سه نموونه‌ییه‌ی كه پێشتر له خه‌یاڵیاندا بووه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌ریان وه‌ك ئه‌وه بێت كه خۆیان بیریان لێ كردووه‌ته‌وه. 2- كه‌سی به‌رامبه‌ر مه‌خه ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه به‌رگه‌ی نه‌گرێت: ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌ڵه باوانه‌ی كه كچان به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویست و هاوبهشهكیانیان ده‌یكه‌ن و پێویسته لێ به‌دوور بن، بۆ نموونه، پێویست ناكات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر، قسه به دایكی بڵێیت و سووكایه‌تیی پێ بكه‌یت، یان له‌به‌رده‌م هاوڕێكانی خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ره‌فتار بكه‌یت، یان كاتی خۆت به گرنگتر بزانیت له كاته‌كانی ئه‌و. 3- به خراپی له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌دوێ: زۆربه‌ی كچان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوبه‌ناو دڵی خۆیان خاڵی بكه‌نه‌وه‌و قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاتی ناخۆشی و كێشه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ئه‌و كچانه‌ی له كاتی دڵ خاڵی كردنه‌وه‌دا وشه‌ی نه‌گونجاو و نه‌شیاو له‌به‌رده‌م هاوڕێكانیدا به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێت و ده‌یه‌وێت رای هاوڕێكانی بزانێت، با ئه‌وه‌ش بزانێت كه به‌و قسانه رێگه‌ی هه‌ره‌سهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی و له‌ده‌ستچوونی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر. 4- نه‌كه‌ی هه‌وڵ بده‌یت چاوت به كوڕانی تر بكه‌وێت: ئه‌مه هه‌ندێكجار به خه‌یاڵی كچاندا دێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی ده‌كه‌ونه بێتاقه‌تی و ترس له‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان له‌ده‌ست بچێت، بیر له به‌دیلێك ده‌كه‌نه‌وه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئێستایان ده‌كه‌نه‌وه، تا له‌كاتی هه‌ره‌سهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت. 5- هه‌وڵ مه‌ده خۆت به‌راورد بكه‌یت به هاوڕێ كچه‌كانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت: باشتره به قووڵی لێكۆڵینه‌وه له رابردووی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت نه‌كه‌یت و خۆت به‌دووربگره له خۆبه‌راوردكردن به‌و هاوڕێ كچانه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له رابردوودا هه‌یبووه، چونكه ئه‌وه ده‌تخانه ناسه‌قامگیرییه‌كی درێژخایه‌ن و ئاشتیی نێوانتان تێك ده‌دات. 6- غیره‌ی پڕووپووچ : هه‌وڵ بده خۆت له غیره‌ی بێ بیانوو به‌دوور بگریت، به‌پێچه‌وانه‌وه متمانه‌ی خۆت بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت پیشان بده تا ئه‌ویش به هه‌مان متمانه وه‌ڵامت بداته‌وه. 7- زۆر له به‌رامبه‌ر مه‌كه خێرا بكه‌وێته په‌یوه‌ندییه‌وه له‌گه‌ڵت: پێویسته كچان له سه‌ره‌تاوه به هێواشی و له‌سه‌رخۆ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ره‌فتار و مامه‌ڵه بكه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زۆر له به‌رامبه‌ر بكه‌یت خێرا په‌یوه‌ندیی دروست بكه‌ن، واباشتر كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه بكه‌یت و بگه‌یته لێك گه‌یشتنێك كه سوودی بۆ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كه هه‌بێت.