باشترین رێگاكانی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر
وه‌ك ده‌زانین، زه‌واج، شتێكی پیرۆزه‌و ئه‌بێ هه‌ردوو لایه‌نی زه‌واج زانست و ئاگاداری‌یان سه‌باره‌ت به‌یه‌كتر زۆر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانی هاوبه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی چاك و جوان به‌رێوه ببه‌ن. هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌م یادداشته‌دا له‌گه‌ڵ گرنگترین لایه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا ئاشناتان بكه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێوه پێرستێك سه‌باره‌ت بهتایبهتمهندییهچاوهروانیكراوهكانی خۆتان له‌هاوسه‌ری داهاتوتان بنووسن ئه‌وا ئه‌توانن شه‌ریكی باش هه‌ڵبژێرن بۆ ژیانی هاوبهشو چرای ژیانتان به‌رده‌وام لهروناكیدا بێت و نوقمی شادی‌و به‌خته‌وه‌ری ببن.
بۆ سه‌ره‌تای كاره‌كه، پێشنیار ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كی كاغه‌ز، تایبه‌تمه‌ندی هاوسه‌ری چاوهروانیكراوتان له‌بواره‌كانی چاك، به‌های ئه‌خلاقی و لایهنیتر بنووسن.
دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م پێرسته هه‌مه‌لایه‌نه‌و به‌ربڵاو بێت ئه‌توانن وێنهیكی روون‌و ئاشكرا له‌هاوسه‌ری خۆتان له‌زه‌یندا به‌دیبێنن.
دوای نووسینی ئه‌و پێرسته، هه‌وڵ بده‌ن به‌م پرسیارانه وڵام بده‌نه‌وه:
- بۆ خۆم خاوه‌نی چه‌ند دانه‌له‌م تایبه‌تمه‌ندی یانه‌م؟
- ئاره‌زوم هه‌یه‌له داهاتوودا ببمهخاوهنی چه‌ن دانه له‌م تایبهتمهندیگهله؟
پێتان سه‌یر نه‌بێت، ئه‌م پێرسته‌كه نووسیوتانه، ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌ری داهاتووتان نییه، به‌ڵكوو وێنه‌ی خودی ئێوه‌ش ئه‌خات به‌رچاو.
ئێوه هه‌روه‌ها ئه‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا كه‌بڕیار وایه ببێته هاوسه‌ری داهاتووتان، وتووێژ بكهنو به‌م شێوه‌یه بگه‌ن به‌وڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌كانتان و ههلو مه‌رجی ئه‌و و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆتان روون ببێته‌وه.
ئێوه ئه‌توانن لهوتووێژهكانتاندا بۆ وێنه له‌سه‌ر ئه‌م شتانه باس بكه‌ن:
- شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی بنه‌ماڵه‌و ده‌وری پیاو وژن.
- هه‌لومه‌رجی ئابووری.
- رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌و جیاوازی بیروڕا له‌ژیانی هاوبه‌شدا.
- هاتوچوون و پێوهندییهكۆمهڵایهتییهكان.
- خاڵی‌تر سه‌باره‌ت به‌ویستی دوولایهنهتان.
هه‌ركام له‌دوو لایه‌نی زه‌واج، ئه‌بێت مه‌رجه‌كانی خۆی به‌روونی ده‌رببرێ و ئه‌گه‌ر عهیبو كێشه‌و گرفتێكی له‌له‌ش و رۆحدا هه‌یه بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاشكرای بكات. دیاره ئه‌گه‌ر وابێت له‌داهاتوودا كێشه‌یان كه‌متر ئه‌بێت.
دیاره پێوه‌ندی زهواجو ژیانی هاوبه‌ش پێوه‌ندییه‌كی ئاسمانی‌و پیرۆزه‌و ئه‌بێ به‌جوانی له‌ته‌واوی لایه‌نه‌كانی بیربكرێته‌وه. چونكوو ئه‌مه رێگای به‌دیهێنانی بنه‌ماڵه‌ی باشه‌و بنه‌ماڵه‌ش ئهستونهكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگایه.
له‌راستیدا پێوه‌ندی ژیانی هاوبهشو زه‌واج وه‌كوو پێوه‌ندی نێوان دوو گوڵ یان دوو دره‌خته كه‌زۆرجار له‌زمانی كوردیدا موتوربه‌ی پێئهڵێین. ئه‌گه‌ر دوو دره‌ختی باش كهههركامهیان تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشی هه‌یه پێكه‌وه موتوربه بكرێن، ئه‌وا مێوهو به‌ری زۆر جوان‌و به‌چێژی ئه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌و دوو دره‌خته یه‌كتر وشك ئهكهنو له‌ناوئه‌چن.
هه‌ركام له‌هاوسه‌ران، كه‌له‌ڕاستیدا هاوڕێ و هاودڵ و پشتگری یه‌كترن، ئه‌بێت هێنده به‌هێزو توانا بن كه‌له نه‌بوونی لایه‌نه به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا بتوانێ ساباتی بنه‌ماڵه بپارێزێ‌و دایكی باش‌و باوكی باش بێت.
كه‌وایه به‌ر له‌زه‌واج به‌جوانی له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شه‌ریكی داهاتوی ژیانتان بیربكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش بزانن كهلهكۆمهڵگای ئێمه‌دا دوو كه‌س ته‌نیا بۆ خۆیان ژیانی هاوبه‌ش ده‌س پێناكه‌ن به‌ڵكوو پێوه‌ندی نێوان دوو بنه‌ماڵه دێته ئاراوهكهوایه ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌كان جیاوازی زۆر بنهرِهتییان پێكه‌وه نه‌بێت.
دیارهزۆرجار ته‌نیا بیركردنه‌وه‌و تێڕامانی تاكه‌كه‌سی‌و ته‌نانه‌ت وتووێژ ناتوانێ بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رو شه‌ریكی ژیان، وڵامی پرسیاره‌كانمان بداته‌وه. هه‌ر بۆیه زۆرجار ئه‌توانین به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن لهیارمهتیو زانستی راوێژكارێكی باش (به‌تایبه‌ت راوێژكاری بنه‌ماڵه‌یان راوێژكاری نهفسیو ده‌رونی) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ژیرانه‌ترو زانستی‌تر هه‌نگاو ههڵبگرینو به‌تێرو ته‌سه‌ڵی
وتووێژی له‌گه‌ڵ بكه‌ین‌و دوای ڕاوێژ‌و بیركردنه‌وه بڕیار بده‌ین.