هونه‌ری پێكه‌وه ژیان، هونه‌رێكی جوان‌و گرنگ
كه‌م كه‌س هه‌یه كه ئاشنایی له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌ره‌دا هه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كی دروست بوونی گرفتی نێوان ژن‌و مێرد‌و لێك هه‌ڵوه‌شانی خێزان به‌هۆكاری بێ ئاگایی له‌م هونه‌ری پێكه‌وه ژیانه‌یه، كه ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی ژن‌و مێرد‌و سه‌رئه‌نجام ئاواره‌بوونی منداڵ.
به‌داخه‌وه هیچ ڕیكخراوێك یان كۆمه‌ڵێك نیه له وڵاتی ئێمه‌دا تا گه‌نجان ڕێنمایی بكات پێش چونه ناو ژیانی هاوسهریهوهو ئاگاداریان بكاته‌وه له هونه‌ری پێكه‌وه ژیان‌و نیه‌تی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی، ئه‌و ده‌زگایانه‌شی كه بهڕپرسن له ژیانی خێزان زۆر كه‌مته‌رخه‌من له‌و بواره‌دا.
(محمود مهدی الإستانبولی) له كتێبی (منداڵه‌كانمان چۆن په‌روه‌رده بكه‌ین) دا ده‌ڵێت:" (ئه‌گه‌ر بڕیار بێت سه‌رم له شتێك بسوڕمێت، ئه‌وا سه‌رم له حاڵ‌و ڕۆژی میلله‌تێك ده‌سوڕمێت كه له‌سه‌ر ئهساسیدابو نه‌ریت پارچه ئاسنێك ناده‌ن به ده‌ست كه‌سێكه‌وه كه نه‌زانێت هیچی لێ دروست بكات، به‌ڵام تاكی ئه‌و میلله‌ته به‌رامبه‌ر به كاره گرنگه‌كانی چۆنێتی دروست بوونی خێزان‌و كۆمه‌ڵگای تهندروستو ژیانی ژن‌و مێرد‌و ده‌روونناسی منداڵ‌و په‌روه‌رده‌كردنیان هیچ پابه‌ند نین).
گرفتی كۆمه‌ڵگای ئێمه ته‌نها ئه‌و بئ ئاگاییه نیه، به‌ڵكو ئه‌و كهشو هه‌وا ژه‌هراویه‌یه كه وڵاتانی عهلهمانیو جیهانی عه‌وله‌مه دروستیان كردووه به بڵاو كردنه‌وه‌ی جۆره‌ها كتێبی جنسی بۆ چاندنی تۆوی ئینحرافو گومرایی گه‌نجان بهكوڕو كچه‌وه، ئه‌وه‌ی كه گرفته‌كه‌ی گه‌وره تر كردووه چاپی ئه‌و كتێب‌و دروستكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌یه كه له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه به‌ناوی ڕێنمایی بۆ چونه ناو ژیانی هاوسهریێتیهوه، یاخود سه‌رگه‌رمی گه‌نجان بڵاوده‌بێته‌وه‌و گه‌نجان سه‌رلێشێواو ده‌كات، گرنگترین ئامانج كه نوسه‌رانی ئه‌م پهرتوكانه یان به‌رنامه‌سازان هه‌یانه ئه‌وه‌یه كه ڕیكلام بكه‌ن بۆ تێكه‌ڵبوونی كوڕان‌و كچان‌و دروستكردنی گروپی مۆسیقا‌و ڕه‌قسو گهڕانو سهیرانو خهڵوهتكردنی كوڕان‌و كچان به‌یه‌كه‌وه‌یه، گوایه به‌م كارانه‌یان ده‌توانن غه‌ریزه‌ی جنسی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه (كوڕ‌و كچ) به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان په‌روه‌رده بكرێت‌و كوڕ‌و كچ ئاشناییان له‌سه‌ر یه‌كتری هه‌بێت، له‌ڕاستیدا ڕووداوه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونانه‌ی ئاشكرا كردوه، تاكه ئامانجیان بڵاوبكردنهوهی خراپه‌یه له نێوان گه‌نجانی كۆمه‌ڵگادا، كه به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان له‌ناو بهرنو هه‌ڵی بوه‌شێننه‌وه كه گه‌نجی ئێمه چیتر له‌كاتی ئه‌نجام دانی كارێك دا ئه‌م سێ ووشه‌یه به بیری دا نه‌یه‌ت (حه‌رامه، عه‌یبه، نابێت).
تیۆری تێكه‌ڵاو بوونی كوڕ‌و كچ كه بیرمه‌ندانی به‌ناو ڕۆشنبیر له هه‌وڵیدان كارێكه كه له ڕۆژئاوا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین كه چۆن كه‌تونه‌ته ناو زۆنگاوی سه‌رلێشێواوی، كه خێزان لای ئه‌وان هیچ گرنگیه‌كی پێ نادرێت جودایی‌و ئاواره‌یی منداڵیان زۆر له‌لا ئاساییه.
هه‌ندێك جار ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی كه تێكه‌ڵاو دهبنو په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامدا خوشك‌و برا ده‌رده‌چن، یان باوك‌و كچ.
له‌وانه‌یه هه‌موان ئه‌وه‌تان بیستبێت كه خوشك‌و برایه‌ك له ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ پێكه‌وه وه‌ك ژن‌و مێرد ده‌ژیان له‌م ماوه‌یه‌دا ٢ منداڵیان بوو، كه منداڵه‌كان ناته‌واو ده‌بوون ده‌مردن، بۆ جاری سێیه‌م كه ئافره‌ته‌كه دووگیان ده‌بێت ده‌چنه‌وه لای پزیشكوپێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ن كه هه‌ردووكیان بچن فه‌حسی دی ئێن ئه‌ی بكه‌ن، له ئه‌نجامیدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م دووانه خوشك‌و بران.
له دوایدا بڕیاریان دا كه منداڵیان نه‌بێت، چونكه خوشك‌و برایه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نیه تا له‌یه‌ك جیا بنه‌وه چونكه یه‌كتریان زۆر خۆش ده‌وێت.
ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئێستا ده‌یانه‌وێت له وڵاتی ئێمه‌دا ڕه‌واجی پێ بده‌ن.
كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوا دوو خه‌ته‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ره به‌هۆكاری ئه‌و تێكهڵاویهی كه هه‌یانه:
یه‌كه‌م: زیاد بوونی فه‌سادو بێ ڕوشتی له كۆمهڵگاداو له‌ناوچونی خێزان‌و نقوم بوونی كۆمه‌ڵگا له زه‌لكاوی بێ ڕه‌وشتی ڕه‌زاله‌ت دا، كه له‌م باره‌یه‌وه دوو ڕۆژنامه نوسی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوه‌كانی "جال لیب و "لی مورتیمر"ووتارێكیان نوسیووه به‌ناونیشانی
United State under the rule of teams
(ده‌ووڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر حكومه‌تی گروپه‌كاندا)، ئه‌م دوو ڕۆژنامه نوسه باسی ئه‌و ڕاستیه ترسناكه ده‌كه‌ن كه‌له كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكادا بڵاو بۆته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه كه( له ئه‌نجامی ئه‌و ئازادیه ڕه‌هایه‌و ئه‌و بێبهندو باریهی كه ئافره‌تان به‌ده‌ستیان هێناوه ده‌توانین زۆر گرفتی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی باس بكرێت، كه ئاشكرا ترینو ترسناكترینی ئه‌و گرفتانه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌پیاوانی ئه‌مه‌ریكای وا لێكردووه كه هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه داوای ئازادی‌و په‌یڕه‌وی كردنی هه‌واو ههوهسو ئاره‌زووه‌كانیان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م جۆره ئافره‌تانه‌یان پێ باش نیه بۆ دروستكردنی خێزان‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ، ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆر كه‌م خێزان پێك ده‌هێنرێت له ئه‌مه‌ریكاوه به ملیۆنه‌ها ئافره‌ت له‌م وڵاته‌دا هه‌یه هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر باشتر دیققه‌ت بكه‌ین له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وا پیاوانی ئه‌مه‌ریكی بۆ تێر كردنی غه‌ریزه‌ی جنسی خۆیان ڕێگای ئاسانترو نزیكتریان زوو ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ك له‌وه‌ی كه زه‌واج بكه‌ن، چونكه له‌هه‌موو شوێنه‌كان دا ئافره‌تیان لێوه نزیكه وه‌ك( شوێنی كار، یانه‌كان، ڕێستورانته‌كان، باڕه‌كان یاخود له‌كه‌ناری ده‌ریاو مه‌له‌وانگه‌كان)، كه‌وابێ هه‌ركام له‌و ئافره‌تانه‌ی پێ په‌سه‌ند بوو ئه‌وا ماوه‌یك بۆ خۆشگوزه‌رانی دیاری ده‌كات، پاشان به‌بێ هیچ سه‌رئێشه‌یه‌ك وازی لێ دێنێت، كه نه مه‌سروفاتی ماڵی ده‌وێت نه خانوشی ئه‌وێت بۆی دروست بكات).
ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نوسه له وتاره‌كه‌یاندا نوسیویانه كه ئه‌وان سه‌فه‌ری چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكایان كردوه و په‌یان به‌وه بردووه كه ئه‌و ماڵانه‌ی پێشتر هه‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ریكی له‌ش فرۆشی بوون داخراون، بۆیه دڵمان خۆش بوو به‌وه‌ی كه‌وا له وڵاته‌كه‌ماندا به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان زاڵ بووه به‌سه‌ر بێ ڕه‌وشتی دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك وورد بینانه تر وورد بوینه‌وه، به ئه‌نجامێكی ترسناك گه‌یشتین ئه‌و جێگایانه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌وا كچانێكی زۆر ڕوویان لێ كردووه‌و داوایان كردووه له‌وێ بمێننه‌وه بۆ كاری له‌شفرۆشی، ئه‌وانیش به‌هۆی بێجێگاییهوه ناچار بوون دایبخهنو به شێوه‌یه‌كی تر به وته‌ی خۆیان پێشكه‌وتوانه تر ئیش بكه‌ن، كه موشتهریهكانیان له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه یان له‌سه‌ر جاده‌كان بوه‌ستن یاخود بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ موشتهریهكانیاندا بچن بۆ سه‌فه‌ر.
له هه‌ندێك ولایه‌تدا وه‌ك ویلایه‌تی شیكاگۆ هه‌ندێك كۆمه‌ڵ‌و گروپ هه‌ن كه دژی ئه‌م جۆره كاركردنانهن به‌ناوی (فرۆشیارانی هه‌وه‌س)ه‌وه، بۆیه هه‌ڵساون كه باشترین جۆری ئۆتۆمبیل‌و هوتێلو مه‌شروباتی ئه‌لكولی بخه‌نه به‌رده‌می ئه‌و كچانه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بكه‌ن، كه له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكاوه موشته‌ریان هه‌یه‌و ده‌چنه شیكاگۆ، ته‌نانه‌ت پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌ی ناتوانێت هیچ كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه‌دا یاخود ئه‌م بانده مافیانانهدا بكات كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه ئافره‌تان ڕابكێشن بۆكاری به‌د ڕه‌وشتی.
دووه‌م: كه‌می توانای جنسی له ژنان‌و پیاوان دا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان.
دوكتۆر محمد محمد حسین له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" هۆكاری هاوڕه‌گه‌ز بازی ڕیشه‌ی له كه‌می مه‌یلی جنسیه‌وه هه‌یه (البرود الجنسی)، چونكه پیاوێك كه هه‌میشه ئافره‌تی ڕووت ده‌بینێت، بۆی ئاسایی بۆته‌وه بۆیه ناتوانێت له‌و ڕێگایه‌وه توانای جنسی خۆی بجوڵێنێت، چونكه ئه‌و ك، بۆ تێركردنی شه‌هوه‌تی خۆی ڕێگای تر ده‌گرێته به‌ر، جگه له‌و ڕیگا ههمیشهییو دووباره‌یه‌ی ڕۆژانه ده‌یبینێت، بۆیه ڕوو ده‌كاته ڕه‌گه‌زی خۆی، ئه‌م گرفته بۆ ئافره‌تانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
كه‌سی تووش بوو به ساردی مه‌یلی جنسی دووچاری نه‌خۆشی نه‌فسی دهبێتو هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێدایه، بۆیه بۆ خۆ ڕزگار كردن له‌و گرفتانه په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌موو جۆره كارێك وه‌كو تێكه‌ڵاو بوون به‌كه‌سانی له‌شفرۆش، هاوڕه‌گه‌ز بازان، یاخود خۆ ده‌داته مادده‌ی هۆشبه‌ر تا بتوانێت له‌و ڕێگایه‌وه كه‌مێك ده‌روونی ئارام بكاته‌وه، دووباره ئه‌م گرفته بۆ ئافرهتو پیاو وه‌كو یه‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌سانێك هه‌ن كه نایانه‌وێت له دڵ‌و ئه‌قڵی خۆیان سود وهربگرنو ئه‌و ڕاستیه كه وه‌ك ڕۆژی ڕۆشن وایه ببینن، چونكه فهرههنگو پێشكه‌وتنی ئیسلامی به دواكهوتوویو ده‌زانن، پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌حشی گهریو ڕه‌زاله‌تی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا به پێشكه‌وتن دهزاننو كوێرانه په‌یڕه‌وی لێوه ده‌كه‌ن.
ئه‌و شته‌ی كه سه‌روه‌رمان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و پێش هۆشداری دایه موسوڵمانان تا له‌ناویان دا بڵاوه نه‌كات.
عن أبی سعید الخدری عن النبی صلی الله علیه وسلم قال لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرا شبرا وژراعا بژراع حتی لو دخلوا جحر چب تبعتموهم قلنا یا رسول الله الیهود والنصاری قال فمن؟
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:" (سه‌رده‌مێك دێت كه موسڵمان بست به بستو هه‌نگاو به هه‌نگاو لاسایی میلله‌تانی پێش خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خۆیان بكه‌ن به كونی بزنمژه
( قومقومۆكه) شدا، دوایان ده‌كه‌ون، یاوه‌ران پرسیان، مه‌به‌ستت له یه‌هودو نه‌صارایه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ فه‌رموی:"( ئه‌ی بێجگه له‌وان كێی تر هه‌یه).
بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه ووته‌ی هه‌ندێك له بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوایی دێنینه‌وه كه تۆمه‌تبار نین به دواكه‌وتووی تا به‌ڵكو كه‌مێك تێبفكرنو به خۆیاندا بچنه‌وه.
١- له گۆڤاری المصور ژماره ١٦٨٩ دا (ێیتریم ساروكین) دانیشمهندو كۆمه‌ڵناس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه له زانكۆی هاواردی ئه‌مه‌ریكا له تازه‌ترین كتێبی خۆیدا به‌ناوی (شۆڕشی جنسی)دا بڵاوی كردۆته‌وه، پێی وایه كه ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی گشتی‌و به‌خێرایی به‌ره‌وڕووی داڕمانی جنسی ده‌ڕوات، به‌هه‌مان ڕێگادا ده‌ڕوات كه ساڵانێك ێش ئێستا بووه هۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی یۆنان‌و دوای ئه‌ویش ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی.
ناوبراو ده‌ڵێت:" هه‌موو كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكا كه‌وتۆته گه‌مارۆی داڕمانی جنسی كه خشت به‌خشتی فه‌رهه‌نگمان تێكه‌ڵاو بووه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانمانی گرتۆته‌وه، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه زیاتر له هه‌ر شۆڕشێك له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژیانی ژنان‌و پیاوانی ئه‌مه‌ریكایی گۆڕیووه.
٢- ڕۆژنامه‌ی "اڵخبار" له ژماره ٢٦، دا بابه‌تێك به مانشیتی ڕۆشنبیرێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت:" ژنی ئه‌مه‌ریكی تهبعێكی ساردی هه‌یه" بڵاو كردۆته‌وه، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بابه‌ته‌كه‌ی له كتێبی (كۆشكهكانمان له ده‌رونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت) له نوسینی "جون كیشلر" كه دانیشمهندێكی زانستی‌و دروونناسه له ویلایه‌تی شیكاگۆ وه‌رگرتووه كه ده‌ڵیت: 90% ، ژنانی ئه‌مه‌ریكی ساردن وه له40%ی پیاوانی ئه‌مه‌ریكی ی نه‌زۆكن (عقیم)ن، ئه‌و ڕیكلامهو بارزگانیهی كه به ژنانه‌وه ده‌كرێت وای كردووه كه پیاوانی ئه‌مه‌ریكی دووچاری كه‌می توانای جنسی ببن.
داڕمانی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای به‌هۆی هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه دووچاری بۆته، خودی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوایی دانی پێدا ده‌نێن، كه‌چی تازه به‌تازه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕه‌واجی پێ دهدرێتو به پێَشكهوتنی ده‌زانن، چونكه گه‌نجی ئێمه هیچ شاره‌زاییه‌كی نیه له بواری جنسی‌و دروست كردنی خێزان‌و هونه‌ری پێكه‌وه ژیانی بێ كه‌موكورتی كه ئیسلام پایه گوزاری بۆ كردووه.
ئه‌م شێوه گه‌وره‌یه‌ی پێك هێنانی خێزان كه بناغه‌ی سه‌ره‌كی دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه، زۆر به‌گه‌وره دانراوه‌و بایه‌خی پێدراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه كه خۆشبهختیو خۆشنودی له گره‌وی پیاده كردنیایهتی، به‌رنامه‌یه‌ك كه په‌روه‌رده كردنی نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن باوه‌ڕو دووربینی بۆ ئاسان كردووه كه مافی ژن‌و مێردی تێدا دیاری كردووه‌و كاروباری هه‌ریه‌ك له‌وانی دیاری كردووه به‌جۆریك كه مافی هیچ كامیان له‌لایه‌ن بهرامبهرهكهیوه پێشێل نه‌كرێت، چونكه هه‌ریه‌ك له‌وان به‌پێی توانایی جهستهییو ده‌روونی خۆی ماف‌و كاری بۆ دابین كراوه.
ئیسلام سروشتی هاوبهشو جیاوازی ژن‌و پیاوی له‌به‌رچاو گرتووه‌و له هه‌ر شوێنێكدا كه سروشتی هاوبه‌شیان هه‌بێت ماف‌و كاری هاوبه‌شی بۆ دیاری كردوون، له‌هه‌ر جێگایهكیشدا جیاوازبن ئه‌وا كار‌و فهرمانو مافی جیاوازی بۆ دیاری كردوون، به‌جۆرێك كه ته‌نانه‌ت به‌ئه‌ندازه‌ی مسقاڵێكیش له‌مافی هیچیان كه‌م نه‌بێته‌وه‌و مافی كه‌سیان نه‌كه‌وێته لای یه‌كتری، له ڕاستی دا ئازادی له ناو خێزان‌و كۆمه‌ڵگادا به‌جۆرێكی یه‌كسان دابه‌ش كردووه، چونكه كاتێك باس له‌ئازادی ده‌كرێت ده‌بێت بزانین كه واتای ئازادی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌سه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ماف‌و ئه‌ركیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
نه‌ك وه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ده‌م له دیموكراسی بوون دهكوتنو خۆیان به ئازادی خواز ده‌زانن كه ئازادی كه‌سه‌كان بێ سنوره، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی هێزو توانای خۆی ئازادی بۆ خۆی دابین بكات‌و ئازادی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری پێشێل بكات، به‌م جۆره ئازادییه ڕه‌هایه ناوترێت یاسای دیموكراسی به‌ڵكو ئه‌مه یاسای جه‌نگه‌ڵه. كۆتا ووته، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو به‌رنامه كارێك كه مرۆڤه‌كان به‌دیهێنه‌ری بن به‌بێ كهمو كورتی نابێت، ئه‌گه‌ر بڕوانینه به‌رنامه‌ی ئیسلام كه خوای گه‌وره به‌رنامه‌و یاسای بۆ داڕشتووه، بێ كه‌موكورتیه، خوای گه‌وره ناردویه‌تی بۆ خۆشبهختیو خۆشنودی مرۆڤه‌كان، كه په‌نا به‌خوای گه‌وره له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكانی وڵاتی ئێمه به‌ئاشكرا ده‌ڵێن كه به‌رنامه‌ی ئیسلام بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه نابێت بكرێته یاسا بۆ ژیان، به‌ڵكو ئه‌و به‌رنامه ده‌ستكرده‌ی ڕۆژئاوا كه خۆیان گیرۆده‌ی بوون‌و چوون به‌ناخی زه‌ویدا له‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو گیروگرفتانه‌ی بۆی دروست كردوون، هه‌موو كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوایی به‌ره‌و له‌ناوچوون بردووه، به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگای ئێمه كه‌له ئاكارو ڕه‌وشتدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده كه‌چی پرسیاری به‌هاو رهِوشت له ڕۆژئاوا ده‌كات، نازانێت كه ئیسلام چی وتووه‌و چی ده‌ڵێت، له‌جیاتی ئه‌وه وێڵه به‌دوای كتێب‌و فێربوونی ههڵسو كه‌وتی ڕۆژئاوادا، كه ئه‌مه‌ش شتێكی زه‌روره كه ده‌بێت هه‌موومان له فهرههنگو دابونه‌ریتی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك شاره‌زاییمان هه‌بێت، به‌ڵام گرنگیشه كه به‌دوای دابونه‌ریتی ئیسلام یشدا بگه‌ڕێین‌و فێری ببین بزانین كه چی داوا ده‌كات لێمان‌و كامیان ده‌بنه هۆی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا، بۆیه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوسخه‌یه‌كی ته‌وراتی به‌ده‌ستی ئیمامی عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێت) بینی فه‌رمووی:"( وه‌الله ی ئه‌گه‌ر ئێستا مو‌سا (علیه السلام) بمایه بێجگه له‌په‌یڕه‌وی كردن له‌من هیچ كارێكی دیكه‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا.
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه چۆن ئیسلام كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له‌لایه‌نی فهرههنگو دابونه‌ریته‌وه له‌ژێر خه‌تی ههژاریو جاهیلیه‌تدا ده‌ژیان گه‌یانده لوتكه‌ی عیزهتو سه‌ربه‌رزی كه تا ئێستا بێوێنه بووه، به‌ڵام پێمان وابێت كه چاره‌سه‌رێكی بۆ میلله‌تی ئێمه پێ نیه؟! به‌داخه‌وه نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئیسلامی وه‌كو خۆی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی پێی خۆشه‌و پێ باشه وه‌ری گرتووه.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی كه وته‌یه‌كی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوا لێی ڕازی بێت) به‌یاد بهێنینه‌وه كه ده‌فه‌رموێت:"( ئێمه میلله‌تێكین كه خوای گه‌وره به‌هۆی ئیسلامه‌وه گه‌یاندینیه عیزهتو سه‌ربه‌رزی، كه هه‌ر كاتێك بمانه‌وێت عیزهتو سه‌ربه‌رزی له ههربهرنامهیهكی تری غه‌یری ئیسلام دا بدۆزینه‌وه سه‌رشۆڕو زه‌لیل ده‌بین.