قه‌یرانی بێ متمانه‌یی نێوان ژن و مێرد
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه ئاشكرایده‌كات 50% ئافره‌تانی به‌ریتانی بۆ كاروباری دارایی متمانایان به هاوسهركانیان نیه،
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌نها له‌كاتێك متمانه‌كه لای هه‌ردوولا جێگیر ده‌بێت كه كاره‌كه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی هاوسه‌رێتی خۆیانه‌وه هه‌بێت ، بهلاَم له كاتی كاروباری دارایی ئه‌و متمانه‌یه نامێنێت وسورن له‌سه‌ر ئه‌وه كه بڕیار به‌ده‌ست خۆیان بێت.
هه‌ر به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه كه ڕوَژنامهی ” ده‌یلی نیوز” بلاَوی كردوتهوه ، متمانه‌ی پیاو زیاتره له‌پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كاروباری دارایی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ئافره‌تان زیاتر وریان له‌كاتی خه‌رجكردنی پاره.
به‌پێی لێكۆڵینهكهوه ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیاوی به‌ریتانی بۆ كاروباری دارایی وه به‌به‌راورد له چاو ئافره‌تان متمانه‌ی زیاتره، هه‌روه‌ها پیاو زیاتر ئاماده‌بونیان هه‌یه قه‌رز بده‌ن به هاوڕێكانیان .