چه‌ند خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه شه‌رعییه‌تدان به ناشه‌رعییه‌کان
و ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامهحرهمد
الحمد لله وحدة، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده وبعد،
خوای گەورە و کاربه‌جێ وریای كردووینەتەوە و دەفەرموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ وَمَنْ يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ. (النور: ٢١). واتە: ئەی ئەوانە وا باوەڕتان هێناوە، بەدوای نەخشە و هەنگاوەكانی شەیتاندا مەڕۆن، چونكە شەیتان هەمیشە فەرمان دەكات بە كاری زۆر خراپ لە زینا و تاوان.
شەیتانیش بەناو دەمار و موولوولەكانی خوێنی مرۆڤدا هاتوچۆ دەكات بۆئەوەی تووشی تاوان و خراپەی بكات. جا یەكێك لەو ڕێگا و ڕێچكانەی كە شەیتان بەهۆیەوە مرۆڤ دەخاتە تاوانەوە و لە داوێنپیسیدا دەیگەوزێنێت، بریتییە لە ئافرەتی نامەحرەم.
یەكێك لەو دابونەریتە كۆمەڵایەتییه سه‌قه‌تانه‌ی كە ناشەرعییە و سنووری شه‌رعی خودای تێدا دەشكێنرێت، تەوقەكردنە لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا. خەڵكی ئەم دابونەریتە ناڕەوا و پووچانەی كە خوویان پێوە گرتووە بە بەرزتر و باشتری دادەنێن لە شەریعەتی خودا، بۆیە ئامادەن شەرعی خودا ببەزێن، بەڵام ئامادە نین كە دابونەریتی خواروخێچی كۆمەڵگا بشكێنن!
تەنانەت ئەگەر به یەكێك لەوانە بڵێییت و شەرعی بۆ باس بكەیت دەربارەی تەوقەكردن و بەڵگەی بۆ بهێنیتەوە و بۆی بسەلمێنیت كە تەوقەكردن ناشەرعییە و حەرام و سەرپێچییە، ئەوا بە دواكەوتوو و وشك و دڵپیس تاوانبارت دەكات و درۆ و دەلەسەت بۆ هەڵدەبەستێت. لەباتی ئەوەی خودای گه‌وره له خۆی ڕازی بکات، خه‌ڵك له خۆی ڕازی ده‌کات! به‌داخه‌وه هه‌ندێك خۆشیان به زانا و چاوساغی موسڵمانان ده‌زانن، گەرچی که‌وتوونه‌ته گێژاوی ئه‌م تاوان و گوناحه‌وه.
تەنانەت لە كۆمەڵگەدا وای لێهاتووە تەوقەكردن لەگەڵ پوورزا، ئامۆزا، خاڵۆزا، براژن، مامۆژن و خاڵۆژندا ئاسانتر بووە لە خواردنەوەی ئاو. خۆ ئەگەر به‌ڕاستی تەماشای ترسناكیی ئەم تاوانەیان بكردایە لە شەرعدا، ئەوا هەرگیز كاری وایان نەدەكرد و توخنی نەدەكەوتن. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: إِنِّي لَا أُصَافِحُ النِّسَاءَ. رواه الإمام أحمد. وهو في صحيح الجامع. واتە: من تەوقە لەگەڵ ئافرەتدا ناكەم. هه‌روه‌ها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: لأَنْ يُطْعَنَ في رَأْسِ أَحَدِكُمْ بِمِخْيَطٍ من حَدِيدٍ خَيْرٌ له من أَنْ يَمَسَّ امْرَأَةً لا تَحِلُّ له. رواه الطبراني. وهو في صحيح الجامع. واتە: هەریەك لە ئێوە ئەگەر نەقیزەیەكی ئاسن دابكوترێت بەسەریدا، زۆر باشترە بۆی لەوەی دەستی بەر ئافرەتێك بكەوێت كە بۆی حەڵاڵ نەبێت. گومانیشی تێدا نییە تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا زینای دەستە، هەروەكوو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: الْعَيْنَانِ تَزْنِيَانِ، وَالْيَدَانِ تَزْنِيَانِ، وَالرِّجْلاَنِ تَزْنِيَانِ، وَالْفَرْجُ يَزْنِي. رواه الإمام أحمد وهو في صحيح الجامع. واتە: هەردوو چاو زینادەكەن كە تێڕوانینی حەرامە، دەستەكانیش زینا دەكەن كە دەستبردن و تەوقەكردنە، قاچەكانیش زینا دەكەن كە هەنگاونانە بۆی و عەورەتیش زینا دەكات.
هەندێك ئەوە دەكەنە بیانوو و دەڵێن: ده‌ی دڵمان پاكە! باشه عه‌زیزم، هیچ دڵێك هەیە و هه‌بووه لە دڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پاكتر و پیرۆزتر؟! بێ گومان نه‌خێر. هەروەها دەفەموێت: إني لا أمس أيدي النساء. رواه الطبراني في الكبير وهو في صحيح الجامع. واتە: من دەست لە دەستی ئافرەت نادەم. عائیشەش -خوای لێڕازی بێت- دەفەرموێت: وَلَا وَاللَّهِ مَا مَسَّتْ يَدُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدَ امْرَأَةٍ قَطُّ غَيْرَ أَنَّهُ يُبَايِعُهُنَّ بِالْكَلَامِ. رواه مسلم. واتە: «نەخێر، سوێند بە خوا هەرگیز دەستی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەكەوتووە بە دەستی هیچ ئافرەتێك، بەڵام بەیعەتی لێوەردەگرتن تەنها بە قسە. بۆیە ئەو پیاوه گه‌مژانه‌ی كە خێزانی دینداری خۆیان دەترسێنن و هەڕشەوگوڕەشەی تەڵاقیان لێدەكەن بە بیانووی ئەوەی كە لەگەڵ برای مێردەكانیان یان ئامۆزاکانیان تەوقە ناكەن، گوایه شه‌رم ده‌کێشن و نه‌وه‌ك به دواکه‌وتووی بزانن؛ ئه‌م قسه‌ی بێ‌مانا و پڕوپووچانه! ئێمه خوای گه‌وره له خۆمان ڕازی بکه‌ین و دینه‌که‌مان سه‌لامه‌ت بێت باشتره، نه‌ك خه‌ڵکێکی دڵنه‌خۆش لۆمه‌مان بکات با پێتبڵێن دواکه‌وتوو، با پێتبڵێن کهلهپووچێك، به‌ڵام دینه‌که‌ت سه‌لامه‌ت بێت، هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ. (المائده: ٥٤). ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌رکه‌س له ئێوه له ئایین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت و پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه (هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێك ده‌هێنێته کایه‌وه (ئه‌وه‌نده ڕێك‌وپێك و باوهڕدامهزراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار و به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵند و نه‌خۆر و دهروونبهرزن به‌سه‌ر بێباوه‌ڕاندا، له‌پێناو ڕێبازی خوادا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن[له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن] (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانه) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیر و زانایه (به نهێنی و ئاشکرا، به شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌رکه‌س و هه‌ر لایه‌نێك).
جا با ئه‌م جۆره که‌سانه لەخوا بترسن و خێزانیان بەرەو تاوان و سەرپێچی ڕاپێچ نەكەن! وە پێویستە ئەوەش بزانرێت تەوقەكردنی نێوان پیاو و ئافرەتی نامەحرەم حەرامە، ئەگەر بەربەست و پەردەش لەنێوان دەستاندا هەبێت، بۆیە دانانی بەربەست و پەردەیەك یان تەوقەكردن لەسەر جلەوە بێسوودە و هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێت و لە هەردوو حاڵەتەكەدا هەر حەرامە. به‌ڵام قسه‌كردن له‌گه‌ڵ داخوازیكراودا ئه‌گه‌ر پێویست بكا دروسته و حه‌ڵاڵه به هه‌بوونی مه‌حره‌م له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام پێویسته قسهكردنهكهیان به ئه‌ندازه‌ی پێویست بێت. خوای په‌روه‌رگار فه‌رموویه‌تی: وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ. (الأحزاب: ٥٣). واته: كاتێك ئێوه داوای كهلوپهلێكتان كرد، ئه‌وه با له‌په‌نای په‌رده‌وه داوای بكه‌ن. ئه‌م دوو ئایه‌ته پیرۆزه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سووره‌ی (قصص)دا كه باسی قسه‌كردنی سەیدمان مووسا ده‌كات له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌ته‌كه‌دا؛ ئه‌م ئایه‌تانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا به‌و مه‌رجانه‌ی كه باس كرا، دروسته و حه‌ڵاڵه.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم زۆر كەس كەمتەرخەمن لەم كارەدا و بە ئاسان و سادە تەماشای دەكەن و گوێی پێنادەن، ئەویش لەبەرئەوەی متمانەی بە خۆی هەیە، یان بە بەرامبەرەكەی، یان پوورزا، ئامۆزا، خاڵۆزا، براژن، مامۆژن و خاڵۆژن، که بڵێن قه‌یدی ناکات، که دڵمان لێك پیس نییه! به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موو قسه‌ی بێبنه‌مان. ئێمه ده‌بێت ته‌نیا خودای گه‌وره له خۆمان ڕازی بکه‌ین، نه‌ك گوێ بده‌ین به قسه و قسه‌ڵۆکی خه‌ڵکی، که پێمانبڵێن دواکه‌وتوو یان به شه‌رمی بزانن که که‌سێك ده‌ستی دێنێت، نابێت بیشکێنینه‌وه! با پێمبڵێن کهلهپووچێکی ئه‌غریقی، به‌ڵام دینه‌که‌م سه‌لامه‌ت بێت. خوشك و برایانی به‌ڕێزم، ئه‌و که‌سه دڵنهخۆشه بشکێته‌وه، هه‌زار جار چاکتره له‌وه‌ی که له‌فه‌رمانی خودای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم)ده‌ربچین..ئه‌و که‌سه بشکێته‌وه، چاکتره دینه‌که‌م سه‌لامه‌ت بێت، نه‌ك به‌و ته‌وقه‌کردنه که تاوان و خراپەی زۆری لێده‌كەوێتەوە. خودای گه‌وره هه‌موو لایه‌کمان بپارێزێت له‌م هه‌ڵه و تاوانانه.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِين.